پارتی كاری هۆڵه‌ندا بانگهێشتنامه‌ی ره‌سمی ئاراسته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ی پارته‌كه‌دا، بانگێشتنامه‌كه‌ش له‌ڕێی نوێنه‌رایه‌تی نێزه‌رلاندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه نێردراوه.
به‌ختیار به‌كر نوێنه‌ری یه‌كێتی له نێزه‌رلاند رایگه‌یاندوه بڕیاره له رۆژی 17ی 3ی 2021 هه‌ڵبژاردنی چوار ساڵ جارێكی په‌رله‌مانی نێزه‌رلاند ئه‌نجام بدرێت و له‌ئێستاشه‌وه ئاماده‌كاری پارته‌كان بۆ په‌سندكردنی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن و كاندیده‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی لیست و كاندیدكردنیان بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان له خولی داهاتوودا ده‌ستیپێكردوه.
وتیشی بانگهێشتنامه‌ی ره‌سمی ئاراسته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كراوه بۆ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ی پارتی كاری هۆڵه‌ندا.
پارتی كاری هۆڵه‌ندا پارتێكی سۆسیال دیموكراته و ئه‌ندامی خێزانی سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆنال و هاوپه‌یمانێتی پێشكه‌وتووخوازه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP