ئەمڕۆ 36 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر شەهیدبوونی بازە بەرزەفڕەکەی گەرمیان و کوڕەکەی بابەگوڕ گوڕ و قارەمانی داستانەکەی سەدەی بیست
لە 36 مین ساڵیادی شەهیدكردنی مامەڕیشەو سەردارو موحسین، بە ئامادەبوونی لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بەشێك لە ئەندامانی سەركردایەتی و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی شەهیدان و جەماوەڕێكی زۆر، مەراسیمێك لە گەڕەگی شۆرجەی شاری كەركوك بەڕێوەچوو.
لەو مەراسیمەدا، جگە لە خوێندنەوەی چەند پەخشان پارچە شیعرێك بۆ شەهید مامەریشەو هاوڕێكانی، هاوكات ئامادەبوان بەڵێنی وەفایان بۆ رێبازی شەهیدان و یەكێتییەكەی سەرۆك مام جەلال دووپاتكردەوەو جەختیان لە كوردستانی بوونی كەركوك كردەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP