كۆنگره‌ی پارتی كاری هۆڵه‌ندی به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دوای ٧٥ ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار، ژنێك وه‌كو سه‌رۆكی سیاسی و سه‌رۆكی لیست بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
كۆنگره‌كه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 2021/1/23 به ئاماده‌بونی وه‌فدێكی یه‌كێتی، به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د غه‌فوور ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و به ئه‌ندامێتی هه‌ڤاڵ به‌ختیار به‌كر نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌هۆڵه‌ندا، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌ده‌ر له‌و به‌شداریكردنه‌ی وه‌فدی یه‌كێتی له‌كۆنگره‌كه، بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا، له‌سه‌ر ئاستی باڵای یه‌كێتی، بروسكه‌ی پیرۆزبایی و پشتیوانی یه‌كێتی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز خاتوو لیلیانه پلومنی سه‌رۆكی نوێی پارتی كار و ئه‌ندامانی پارته‌كه بكرێت له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌یان.
لیلیانه پلومن له ڕابردوودا كاتێك وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌و بازرگانی هۆڵه‌ندا بوو له كابینه‌كه‌ی پێشوودا، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و دۆستایه‌تی و ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م خانمه، په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی كار، پێبنێته قۆناغێكی پته‌وتر و پڕ له كاری هاوبه‌شی ڕێكخراوه‌یی وه‌كو دوو پارتی سۆسیال دیموكرات.
پارتی كاری هۆڵه‌ندی، پارتێكی سۆسیال دیموكراته و هاوتای یه‌كێتی، ئه‌ندامی خێزانی سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆناڵ و هاوپه‌یمانی پێشكه‌وتووخوازه، له‌ساڵی ١٩٤٦ دامه‌زراوه و یه‌كێكه له پارته ڕه‌سه‌نه‌كان، به‌درێژایی مێژوو ئه‌گه‌ر له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بووبن ئه‌وا هه‌میشه ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێز و ڕێزلێگیراو بوونه، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، كه بڕیاره له مانگی ٣ ئه‌نجامبدرێت، ڕێژه‌ی خانمان و گه‌نجانیان، له‌سه‌رووی چاوه‌ڕوانییه‌كاندایه له لیستی په‌سندكراوی كۆنگره‌كه بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان. چاوه‌ڕوانده‌كرێت، له‌م هه‌ڵبژاردنه ژماره‌ی كورسییه‌كانییان به‌رزبێته‌وه بۆ دوو هێنده‌ی كورسییه‌كانی ئێستایان و سه‌ركه‌وتووتربن له هه‌ڵبژاردنی چوار ساڵ پێش ئێستا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP