بەیانی ئەمڕۆ و دوای دوو رۆژ لەدزینی ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی كەركوك، لەنزیك ناحیەی قەرەهەنجیر، دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەدا.
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك لەپۆلیس، بە كەناڵی كەركوكی راگەیاند: لەدوای داخستنی سەرجەم رێگا خۆڵ و قاچاغیەكان، و ئاگاداركردنەوەی سەرجەم بازگە و هێزە ئەمنییەكان لەدزینی ئۆتۆمبێڵەكە، دزەكان ناچاربوونە ئۆتۆمبێڵەكە لەنزیك قەرەهەنجیر بەجێبهێڵن.
پێشتر كەناڵی كەركوك وەك یەكەم دەزگای میدیایی هەواڵی دزینی ئۆتۆمبێڵەكەی بڵاوكردەوە، ئۆتۆمبێڵەكە لەجۆری ( پیكاب میسۆبۆشی)یە، و دوو رۆژ پێش ئێستا لەبەردەم ماڵی بەڕێوبەری هۆبەی ئۆتۆمبێڵەكانی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی كەركوك دزراوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP