ئەو هاوڵاتییە عیراقیانەی كە هاوكاری سوپایان كردوە، قبوڵكردنی مافی پەنابەرێتیان لە ئەمریكا رادەگیرێت.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ ماوەی سێ مانگ بەرنامەی قبوڵكردنی پەنابەرێتی ئەو هاوڵاتیە عێراقیانەی راگرتووە، كە هاوكاری سوپای ئەو وڵاتەیان كردووە.
بەگوێرەی ئەو هەواڵە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا باسیان لەوەكردووە، پێویستیان بە لێكۆڵینەوەی وردترهەیە بۆ دۆزینەوە و چارەسەركردنی خاڵە لاوازەكانی بەرنامەی تایبەت بە قبوڵكردنی پەنابەرانی عێراقی.
لەسەردەمی جۆرج بوش سەرۆكی پێشووتری ئەمریكاوە، ئەو وڵاتە بەرنامەیەك بۆ پێدانی پەنابەرێتی بەو عێراقیانە راگەیاند، كە وەك وەرگێڕ، رێبەر یان بە هەر شێوازێكی تر هاوكاری سوپای ئەمریكایان كردبوو، لە شەڕی عێراقداو سەدان كەس لەو بەرنامەیە سودمەند بوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP