دوێنێ شه‌ممه 2021/1/23 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا له‌كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له شاری ئه‌سته‌نبوڵ و به‌ئاماده‌بونی هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و به‌رگری ئه‌و وڵاته سیاسه‌تی ئه‌نكه‌ره‌ی له‌سوریا تاوتوێكرد.
سه‌رۆكایه‌تی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا دۆخی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێستا و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتان و پێشهاته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ڵسه‌نگێندرا.
به‌یاننامه‌كه رونیكردۆته‌وه ئه‌نكه‌ره به‌توندی هه‌نگاو ده‌گرێته‌به‌ر بۆ زیادكردنی كاریگه‌رییه‌كان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی و پته‌وكردنی ناوبانگی له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئه‌نازۆلیش بڵاویكردۆته‌وه كۆبونه‌وه‌كه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و تاوتوێكردنی پێشهاته ئه‌قلیمییه‌كان بووه له‌وانه دۆسێی سوریا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و لیبیا و هه‌رێمی كه‌ره‌باغ و چۆنێتی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP