ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 2021/1/24 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماری 24 سه‌عاتی رابردووی توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 893 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردوه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 35 هه‌زارو 343 پشكنینی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌تاقیگه‌كان ئه‌نجامدراون و 893 توشبوی نوێی په‌تای كۆرۆنا تۆماركراون و 1 هه‌زارو 704 توشبووش چاكبونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه به‌هۆی كاریگه‌ری ڤایرۆسه‌كه‌وه له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 5 توشبوو له عیراق گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP