وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 58 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و 965 كه‌س له‌هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه چاكبونه‌ته‌وه و توشبویه‌كیش گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 4 هه‌زار 148 پشكنینی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراون و 58 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 659 كه‌س له‌هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه‌ش چاكبونه‌ته‌وه.
ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه توشبویه‌كی دانیشتوی ناوچه‌ی گه‌رمیان گیانی له‌ده‌ستداوه‌و كۆی گشتی مردوانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتۆته 3 هه‌زارو 456 كه‌س.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP