كیلیان مبابێ : ڕیاڵ مه‌درید به‌ماڵی خۆم ده‌زانم
كیلیان مبابێی فه‌ره‌نسی و هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڕه‌تیكرده‌وه ریزه‌كانی یانه فه‌ره‌نسیه‌كه جێبهێلێت و ڕووبكاته یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ڵام ئێستاش خۆشه‌ویستیه‌كی بێ سنوری به جه‌نگاوه‌رانی پایته‌ختی ئیسپانیا هه‌یه و ده‌لێت من ڕیاڵ مه‌درید به ماڵی خۆم ده‌زانم ، له چاوپێكه‌وتنێكدا كه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ماركا ئه‌نجامی داوه ، كیلیان مبابێی فه‌ره‌نسی و هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان باس له‌و ساته ده‌كات كه بۆنده‌كه‌ی نوێ كرده‌وه و ده‌لێت من له نێوان ڕیاڵ مه‌درید و پاریس سانجێرماندا ده‌بوو یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرم ، نازانم چی ڕویدا به‌ڵام ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێی وتم نامه‌وێ له فه‌ره‌نسا برۆیت ده‌مه‌وێت لێره بمێنیته‌وه ، منیش مامه‌وه ، من سه‌ردانی رٍیاڵ مه‌دریدم نه‌كردوه به‌ڵام به‌ماڵی خۆمی ده‌زانم ، ده‌رباره‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی كه گوایه كیلیان راهێنه‌ر دیاری ده‌كات و پیكهاته‌یه‌كی یانه‌كه‌ش له‌ده‌ستی ئه‌ودایه ، گه‌وهه‌ره ڕه‌شه‌كه ڕه‌تیكرده‌وه‌و ووتی ئه‌وه ئیشی من نیه من ته‌نها ده‌مه‌وێ له یاریگادا ئاستی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP