ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 2012/1/24 دادگای ناوه‌ندی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی بڕیاری 4 ساڵ زیندانیكردنی بۆ به‌ها عه‌بدولحسێن ئه‌لمه‌عموری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای كی كارد ده‌ركرد، ئه‌ویش پشتبه‌ستن به مادده‌ی 310ی یاسای سزادانی عیراقی، هه‌روه‌ها دادگا بڕیاریداوه بڕی 10 ملیۆن دینار غه‌رامه بكرێت.
دادگای ناوه‌ندی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ئاشكرایكردوه به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای كی كارد بڕێك پاره‌ی وه‌ك به‌رتیل له تۆمه‌تبار ئه‌حمه‌د عه‌بدولجه‌لیل سه‌رۆكی پێشوی ده‌سه‌ڵاتی خانه‌نشینی نیشتیمانی وه‌رگرتوه.
كۆمپانیای كی كارد یه‌كێكه له‌و بانكانه‌ی به‌شێوه‌ی قه‌رزی مانگانه، پێشینه ده‌داته موچه‌خۆران و له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا له‌رێگه‌ی دروستكردنی كارتی بانكییه‌وه چه‌ندین كه‌س له‌وه‌رگرتنی قه‌رزی ئه‌و كۆمپانیایه سودمه‌ندبون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP