یاریزانێكی به‌رشه‌لۆنه په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی شاریقه‌وه كرد
ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی یانه‌ی شاریقه‌ی ئیماراتیه‌وه كرد .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆله‌ژماره‌ی ئه‌مرۆیدا بڵاویكردۆته‌وه پیانیچی بۆسنی به‌شداری له‌مه‌شق و راهێنانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه نه‌كردووه مۆڵه‌تی له‌ئیداره‌ی یانه‌كه وه‌رگرتووه تاوه‌كو بچێته وولاتی ئیمارات و له‌سه‌ر وورده‌كاری بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاریقه گفتوو گۆبكات ، رۆژنامه‌كه بڵاویشی كردۆته‌وه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌م پرۆسه‌یه‌دا هیچ سوودێكی دارایی بۆ نابێت به‌ڵام له‌پێدانی مووچه‌ی ئه‌م یاریزانه رزگاری ده‌بێت به‌تایبه‌تی كه‌له‌ئێستادا یانه‌كه هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی یاریزانه‌كانی ده‌دات .
جێ ی ئاماژه بۆكردنه بۆندی پیانیچ له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاریقه بۆماوه‌ی سێ ساڵ ده‌بێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP