به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازیی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق خاپوركردنی 10 حه‌شارگه‌ی تیرۆریستانی داعشی له پارێزگای دیاله راگه‌یاند.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازیی دوپاتیكرده‌وه به‌پشتبه‌ستن به‌زانیاری هه‌واڵگریی، فرۆكه‌كانی سوپا 8 حه‌شارگه‌ی تیرۆریستانیان له‌ناوچه‌ی ئه‌لخیلاویه‌و ئه‌لته‌بخ له‌سنوری قه‌ره‌ته‌په‌ی پارێزگای دیاله خاپوركردوه.
وتیشی هێزێكی هه‌واڵگری سه‌ربازیی له فیرقه‌ی 5 و لیوای پیاده‌ی 20 هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر دوو حه‌شارگه‌ی تیرۆریستان و تێیاندا ده‌ستیان به‌سه‌ر ماتۆرسكیلێك و 2 مولیده‌ی كاره‌بایی بچوك و خۆراك گرتووه و تیمی ئه‌ندازیاریی فیرقه‌كه‌ش هه‌ردوو حه‌شارگه‌كه‌یان خاپوركردوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP