بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی (ی.ن.ك)، په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی شاژنه ئیلیزابێسی دووه‌م شاژنی به‌ریتانیا بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: كۆچی دوایی شاژنه ئیلیزابێسی دووه‌م خه‌مێكی گه‌وره‌یه، كۆچكردوو، درێژتریین و گه‌وره‌تریین خزمه‌تی شاهانه‌ی كردووه له‌سه‌رده‌می مۆدێرندا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: به‌خشینی ئه‌و بۆ جیهان له 70 ساڵی ڕابردوودا بێهاوتایه، پایه‌به‌رزی ئه‌و، ڕێنیشانده‌ر بوو بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌چاكن، دادپه‌روه‌رانه‌ن، به‌ڕێزو ڕاستن له‌به‌ریتانیای مه‌زن و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی، خزمه‌ته مه‌زنه‌كه‌ی بۆ خۆی و هه‌موو خه‌ڵك له‌سه‌ختریین كاتدا، پێناسه‌ی سه‌ركردایه‌تی شكۆمه‌ندانه‌ی ئه‌و ده‌كه‌ن.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: هه‌مووان بیری خاوه‌نشكۆ ده‌كه‌ن و، سپارده‌كانی بۆ هه‌تاهه‌تایه ده‌مێننه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن شكۆی ئه‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌دڵماندا ده‌بێت.
له‌كۆتایشیدا سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ره‌خۆشی قوڵی خۆی، ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌و حكومه‌تی به‌ریتانیاو خه‌ڵكی شانشینی یه‌كگرتوو، كۆمۆن وێڵس كردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP