ئه‌مڕۆ يادى (١١ی سێپته‌مبه‌رى ساڵى ٢٠٠١)ه، كه‌تێيدا هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر تاوەرە دووانه‌كه‌ی نیویۆرک ئه‌نجامدرا، ئەو ڕۆژەی کە جیهانی بۆ هەمیشە گۆڕی.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی سێپتەمبەر، ٢١ ساڵ بەسەر ئەو بەروارە دڵتەزێنەدا تێدەپەڕێت کە رۆژی سێشەممە ١١ی سێپته‌مبه‌رى ٢٠٠١ بوو، هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر تاوەرە دووانەکانی ناوەندی بازرگانی جیهانی لە نیویۆرک ئه‌نجامدرا.
له‌و رۆژه‌دا چوار هێرشی تیرۆریستی خۆکوژی هەماهەنگ لە لایەن تۆڕی توندڕەوی ئیسلامیی ئەلقاعیدە دژی ئەمریکا ئەنجامدرا. ئەم هێرشانە لەلایەن ئوسامە بن لادن سەرکردەی ئەوکاتی گروپەکەوە سه‌رپه‌رشتى ده‌كرا.
له‌هێرشه‌كه‌دا 19 تیرۆریستى راهێنراو کە لە سێ گروپی پێنج ئەندامى و گروپێکی چوار ئەنداميدا چالاک‌بوون، لە ناوەڕاستی گەشتدا چوار فڕۆکەی بازرگانییان رفاند كه لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەمریکاوە گەشتیان دەکرد بۆ کالیفۆرنیا، هەر گروپێک یەک رفێنەری راهێنراوی فڕینی لەخۆگرتبوو کە کۆنترۆڵی فڕۆکەکەبكات.
ئامانجى رفێنه‌ره‌كان خستنه‌خوارەوەی فڕۆکەکان بوو بە باڵەخانە دیارەکانی ئەمریکا و زیانی بەرفراوان بگه‌يه‌نن. دوو فڕۆکەی یەکەم بە سەرکەوتوویی بەرەو تاوەرەکانی باکوور و باشووری ناوەندی بازرگانی جیهانی لە شاری نیویۆرک فڕێدران.
کاتژمێر ٨:٤٦ خولەکی بەیانی گەشتی ١١ی هێڵی ئاسمانی ئەمریکی لەمانهاتنه‌وه به‌ره‌و تاوەری باکوور هات و خۆيپێدا کێشا.
کاتژمێر ٩:٠٣ خولەکی بەیانی، گەشتی ١٧٥ی هێڵی ئاسمانی یونایتد فڕی بۆ ناو تاوەری باشوور، تەنها ١٧ خولەک دوای گەشتى يه‌كه‌م هێرشه‌كه‌ى ئه‌نجامدا.
دوای یەک کاتژمێر و ٤٢ خولەک، هەردوو تاوەرەکە کە بەرزییەکەیان ١١٠ نهۆم بوو، بە شێوەیەکی دراماتیک کەوتنە سەر زەوی و ته‌خت بوون.
گەشتی ٧٧ی هێڵی ئاسمانی ئەمریکی کەئه‌ويش رفێندرابوو، کاتژمێر ٩:٣٧ خولەکی بەیانی، پنتاگۆنی لە شاری ئارلینگتۆن لە ویلایەتی ڤێرجینیا کردە ئامانج و بووە هۆی داڕمانی بەشێک لە لای بیناکە، كه بینایەکی حکومەتی فیدراڵیه لە واشنتۆن دی سی،
ئامانجی گەشتی ٩٣ی هێڵی ئاسمانی یونایتد پێده‌چوو كۆشكى سپى بووبێت، دوای توڕه‌بوونى سەرنشینەکان و به‌شه‌ڕهاتنيان له‌گه‌ڵ تيرۆريسته‌كان هێرشەکە پووچەڵ بووه‌وه، فڕۆكه‌كه لە کێڵگەیەک لە شارۆچکەی ستۆنیکریک لە دەرەوەی شانکسڤیل لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا کەوتە خوارەوە.
هەواڵی هێرشەکانی پێشوو كاريگه‌رى له سەرنشینەکان کردبوو و ئەوانیش جڵه‌وى خۆیان له‌ده‌ستدابوو تا كۆنتڕۆڵى تيرۆريسته‌كان بكه‌ن.
لە هێرشەکانی سەر تاوەرە دووانەکه‌دا بە گشتی ٢٩٧٧ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٢٥ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون بوون و رووداوه‌كه‌ش لێکەوتەیەکی بەرچاوی ده‌رونى درێژخایەنیان لێکەوتەوە.
به‌هۆى ئه‌م هێرشانه‌ش حكومه‌تى ئه‌مريكا بڕیارى له‌ناوبردنى به‌رنامه دارێژه‌رى هێرشه‌كه‌ياندا و ئه‌و كات ئوسامە بن لادن به‌كه‌سى يه‌كه‌مى هێرشه‌كان دانرا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لەشکرکێشی بۆ سەر ئەفغانستان دەستیپێکرد.
دوای نزيكه‌ى دە ساڵ خۆحه‌شاردان، بنلادن لەناوچه‌يه‌ك ئەبۆتابادی پاکستان دۆزرايه‌وه، لە ٢ی ئایاری ٢٠١١ لایەن هێزه‌كانى ئەمریکاوە کوژرا.
سه‌رچاوه: يۆرۆ ويكلى نيوز
ئاماده‌كردنى: هاوار ستار
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP