بەرشەلۆنە چوارەمین بردنەوەی لەسەریەكی تۆماركرد

وەرزش
12:15 - 2021-01-25

پاش ئەوەی لەدەستپێكی یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە بەئاستێكی خراپەوە دەركەوت بەڵام لەئێستادا ئەنجامەكانی ئەویانەیە باشبووە و رێچكەی سەركەوتنیشی دۆزیوەتەوە  ، شەوی رابردوو لەمیانی یارییەكانی هەفتەی  20 لالیگا  یانەی بەرشەلۆنە  لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئێلچی ، لەویارییەدا كورانی بلۆگرانە  باڵادەستی خۆیان بەسەر ئاست وئەنجامی بەیەك گەیشتنەكەدا سەپاند ویارییەكەشیان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بەسوودی خۆیان یەكلا كردەوە  گۆڵەكانی یانە كەتەلۆنیەكەش لەرێگەی یاریزانان  دی یۆنگ و  ریكی بۆیگەوە لەدەقیقەكانی  39 و 89 تۆماركران  .
بەم سەركەوتنەش یانەی بەرشەلۆنە باڵانسی خاڵەكانی بەرزكردەوە بۆ  37 خاڵ ولەخانەی سێ یەمی ریزبەندی جێگیربوو  .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP