ئەتلەتیكۆ مەدرید حەوتەمین بردنەوەی لەسەریەكی تۆماركرد

وەرزش
12:32 - 2021-01-25

ئەتلەتیكۆمەدرید پێگەی خۆی لە لووتكەی ریزبەندی خولی یانەكانی ئیسپانیا بەهێزتكرد  كاتێك لەیەكێك لەیارییە بەهێزەكانی هەفتەی  20 م  ،  بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەتەنها گۆڵێك شكستی دوچاری یانەی ڤالانسیای میوانی كردەوە  ، گۆڵەكانی یانەی رۆخی بلانكۆس لەرێگەی یاریزانان  جواو فلیكس و لویس سوارێز و ئەنخێل كۆریاوە تۆماركران ،تەنها گۆڵەكەی شەمشەمە كوێرەكانیش لەدەقیقەی  11 لەرێگەی یاریزان  ئۆرۆس راسیتچەوە تۆماركرا  .
بەم سەركەوتنەش یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید باڵانسی خاڵەكانی بەرزكردەوە  بۆ  47 خاڵ لەلووتكەی ریزبەندی لالیگای جێگای خۆی بەهێزتركرد هەرچی یانەی  ڤالانسیایە لەخانەی 14یەم مایەوە بەكۆكردنەوەی  20 خاڵ  .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP