كارلۆس ئه‌لكاراز مێژووی نوسیه‌وه
ئاكۆ بیبانی
كارلۆس ئه‌لكارازی ئیسپانی بۆیه‌كه‌مجار له مێژوودا بوه پاڵه‌وانی تێنسی سه‌ر زه‌وی كراوه‌ی ئه‌مریكا و چه‌ند ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یشی تۆماركرد .
له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئه‌مریكا ، هه‌ردوو كوڕه یاریزان كاسپه‌ر ڕوودی نه‌وریجی و كارلۆس ئه‌لكارازی ئیسپانی به‌یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یارییه‌دا ئه‌لكاراز ئاستێكی نمونه‌یی پێشكه‌ش كرد‌و توانی زۆر به ئاسانی ڕكابه‌ره‌كه‌ی رابمالێت كاتێ ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی به سێ كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌ڵه‌یه‌ك به‌سودی خۆی یه‌كلاكرده‌وه .
به‌مه‌ش كارلۆس ئه‌لكارازی ئیسپانی بۆیه‌كه‌مجار له مێژوودا توانی نازناوی كراوه‌ی ئه‌مریكا ده‌سته‌به‌ربكات كه یه‌كێكه له چوار پاڵه‌وانێتیه گه‌وره‌كه‌ی گراند سلام ، دوا به‌دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ش ئه‌ستێره‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی ستایشی تواناكانی ئه‌لكارازایان كرد و به ئه‌ستێره‌و ئه‌فسانه‌یه‌كی نوێی یارییه‌كه ناوزه‌ندیان كرد ، ره‌فایڵ نادالی ئیسپانی پیرۆزیای له ئه‌لكارازی هاونیشتیمانی كرد و رایگه‌یاند ، ئه‌لكاراز یه‌كێكه له ئه‌ستێره نوێییه‌كانی تێنسی سه‌ر زه‌وی و له ئاینده‌یه ده‌بێت به به‌شێكی گه‌وره له یاری تێنسی سه‌ر زه‌وی .
كاسپه‌ر روودی ڕكابه‌ری ئه‌لكارازیش سه‌رباری شكسته‌كه‌ی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه له ئێستادا كارلۆس ئه‌لكارازی ئیسپانی یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی .
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش ئه‌لكاراز بوو به دووه‌م بچوكترین یاریزان ی جیهان كه له‌ته‌مه‌نی 19 ساڵی 129 رۆژی به‌نازناوه‌كه شاد بێت ، به‌ده‌ر له‌وه‌ش ئه‌لكاراز بوو به یاریزانی ژماره 30 له مێژوی هاوچه‌رخ كه نازناوی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئه‌مریكای ده‌ستبه‌ركردبێت ، ژماره پێوانه‌ییه‌كانی یاریزانه ئیسپانییه‌كان له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه زۆرن ، به به‌ده‌ستهێنانی نازناوی كراوه‌ی ئه‌مریكا ئه‌لكاراز بوو به‌شه‌شه‌م یاریزانی ئیسپانی كه توانیویانه بگه‌ن به نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه .
دوای بردنه‌وه‌ی نازناوی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئه‌مریكا راسته‌خۆ ئه‌لكاراز گه‌یشته ریزبه‌ندی یه‌كه‌می یاریزانانی تێنسی سه‌ر زه‌وی جیهان .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP