وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌رده‌بڕێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، ئێران ئاماده‌یه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بكات، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌وان له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌تۆم مه‌به‌ستێكی ئاشتیانه‌یه‌و، دووره له‌شه‌ڕو هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی و ململانێی سیاسی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوا له‌ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌كات، نه‌كه‌ونه ژێر هه‌ژموونی ئه‌جێنداو ئامانجی هیچ لایه‌نێك و، به‌دروستیی بڕیار بده‌ن له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران.
هه‌رله‌به‌یاننامه‌كه‌دا، ئێران بانگهێشتی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات بۆ گه‌یشتن به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵی له‌سه‌ر بابه‌تی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP