قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكی وەفدی دانوستاندكار، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (25 كانونی دووەمی 2021)، بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.
مەبەستی سەردانەکە، چەسپاندنی رێككەوتنی مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ی نێوان حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵە لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ كەتێیدا پشكی ھەرێم بە ١٢،٦٧٪ دیاری كراوە.
لەئێستادا لیژنەی دارایی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژەیە یاسایە لە ئەنجومەنی نوێنەران بخرێتە دەنگدانەوە بەمەبەستی پەسەندكردن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP