بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند،جێبه‌جێكردنی
سیستمی لامه‌ركه‌زی له هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ری به‌هێزتركردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم
و زیاتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه و یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كان
دیالۆگی نیشتمانیی به پێویست ده‌زانێت.
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه
له ده‌باشان له‌گه‌ڵ ئاشلی دوریك، لێپرسراوی نوسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له
هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه‌و رایگه‌یاند، جه‌خت له فراوانكردنی هاریكاری و هاوكارییه‌كانی
كه‌نه‌دا ده‌كه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت له خستنه‌گه‌ڕی زیاتری هه‌وڵه‌كانیان بۆ مه‌شقپێكردنی
هێزی پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی پشتیوانییه‌كانی
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، یه‌كێتی بنیادنانی دیالۆگی نیشتمانیی
له‌نێوان هێزه‌كانی هه‌رێم و عێراق به پێویست ده‌زانێت و داوا ده‌كه‌ن نوێنه‌ری وڵاتان
پشتگیری ئه‌م هه‌وڵانه بكه‌ن و هاوكاربن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه. هه‌روه‌ها
هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی سیستمی لامه‌ركه‌زی له هه‌رێم به فاكته‌ری به‌هێزتركردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و
زیاتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌بینن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عێراقیش بافڵ تاڵه‌بانی
باسی له‌وه‌كردوه، یه‌كێتی پشتیوانی له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد
له‌واده‌ی خۆیدا ده‌كات و وتی، " ده‌مانه‌وێت له ناوچه دابڕێندراوه‌كان وه‌ك
كورد به یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی به‌شداری بكه‌ین و یه‌كڕیزیی نیشتمانی بپارێزین".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP