دوا بەدوای تەواو بوونی یارییەكەش رۆناڵد كۆمانی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بۆ رۆژنامە نووسان دواو رایگەیاند ئەمرۆ حەوتەمین بردنەوەمان لەدەرەوەیاریگای خۆمان تۆماركرد ئەم ئەنجامانە دڵخۆشكەرن چوونكە رێگە راستەكەمان دۆزیوەتەوە ، سەبارەت بەئاستی یاریزانانی یانەكەشی راهێنەرە هۆڵندییەكە ووتی سەرجەم یاریزانەكان بەئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن زۆریش دڵخۆشبووم كە دی یۆنگ گۆڵی تۆماركرد چوونكە كاتێك هێرشبەرەكان گۆڵ تۆمارنەكەن دەبێت یاریزانانی هێڵی ناوراست بەو كارە هەڵبسن ئێمەش پێمان باشە هەمیشە یاریزانانی هێڵی ناوەند بەرەو ناوچەی سزایی تیپی بەرامبەر هێرش بەرن چوونكە فشارێكی زۆر دروست دەكەن ولەكۆتاییشدا رێگەی گۆڵ تۆماركردن ئاسان دەبێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP