به‌ڕێوه‌به‌رێتیی خۆسه‌ر له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا رایگه‌یاند
كه هێرشی دوژمنكارانه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌یان به‌دوورنازانن، به‌ڵام هه‌ر
هێرشێكی ئه‌و وڵاته مانای جه‌نگێكی نوێی بێ كۆتایی ده‌گه‌یه‌نێت.
زیدان عاسی هاوسه‌ركی نوسینگه‌ی كاروباری به‌رگریی له
باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هاوار نیوز، سه‌باره‌ت به‌و
هه‌واڵانه‌ی باس له ئاماده‌كاری توركیا بۆ ده‌ستپێكردنی هێرش بۆسه‌ر دێرك له رۆژئاوا
و قه‌زای شه‌نگال له باشووری كوردستان ده‌كه‌ن، باسی له‌وه‌كردوه: "له‌سه‌ره‌تای
رووداوه‌كانی سوریاوه، توركیا به‌رده‌وام بووه له هێرشه‌كانی و له‌گه‌ڵ پێكهێنانی
به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر هێرشه‌كانی زیاتر كرد".
وتیشی:
"هێرشی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كه‌یان به‌دوورنازانین، به‌ڵام هه‌ر هێرشێكی
توركیا مانای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕێكی نوێی بێ كۆتاییه و بۆ سوریا و ناوچه‌كه
كاره‌ساتبار ده‌بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "بیركردنه‌وه‌ی توركیا بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر
شاری دێرك له رۆژهه‌ڵات و شه‌نگال مه‌ترسیداره و هه‌ر دووژمنكارییه‌كی توركیا
بۆسه‌ر ناوچه‌كه كاره‌ساتبار ده‌بێت".
زیدان عاسی راشیگه‌یاند كه "گه‌ر توركیا هێرش ده‌ستپێبكات،
به‌ته‌نتا له دێرك شه‌ڕ نابێت، به‌ڵكو شه‌ڕێكی كراوه ده‌بێت به درێژایی سنوور
له دێركه‌وه تا ده‌گاته عه‌فرین".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP