وا بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا دۆسێی تایبه‌تی دادگاییكردنی دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی پێشوو ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران بكات.
نانسی پیلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌م دۆسێیه‌دا ترەمپ تاوانبار ده‌كات به هاندان بۆ هێرشكردنه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جاره له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا داوای دادگاییكردنی سه‌رۆكێكی پێشووی ئه‌مریكا بكرێت.
پیلۆسی، هه‌فته‌ی ڕابردوودا جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌و دادگاییكردنه ئه‌نجامبدرێت.
هه‌ر له ئێستاوه بڕیاردراوه كه دووه‌م هه‌فته‌ی مانگی شوبات، ده‌ستبكرێت به پرۆسه‌ی دادگاییكردنی تره‌مپ له ئه‌نجومه‌نی پیران.
له یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا، یاسادانه‌ره كۆمارخوازه‌كان ئاماژه‌یان بۆئه‌وه ده‌كرد، له‌وانه‌یه قورس بێت بۆ دیموكراته‌كان تا بتوانن دۆناڵد تره‌مپ تاوانبار بكه‌ن به هاندانی هێرشكردنه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس.
رۆژی 6ی ئه‌م مانگه لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هێرشیان كرده‌سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مریكا و له ئه‌نجامدا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP