له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا سه‌باره‌ت به توركیا،
ئیداره‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا، داوای ئازادكردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش
و چالاكوانی مه‌ده‌نی عوسمان كافالای له حكومه‌تی توركیا كرد.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند،
كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نزیكه‌وه چاودێری كه‌یسی ده‌میرتاش
و كافالا ده‌كات، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش كرد كه هه‌ست به ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی ده‌كه‌ن،
سه‌باره‌ت به هێشتنه‌وه‌ی ده‌میرتاش و كافالا له زیندان و ژماره‌یه‌كی زۆری تۆمه‌تی
دیكه‌ی دژ به كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و راگه‌یاندن و سیاسه‌ت و سه‌رمایه‌داران له توركیا.
جه‌ختشیكرده‌وه، مافی ئازادی راده‌ربڕین و
گردبونه‌وه‌ی ئاشتیانه‌و پێكهێنانی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراو، بنه‌مای سه‌ره‌كی هه‌موو دیموكراسییه‌كی
ئاشتییانه‌ن.
داواشی له ئه‌نكه‌ره كرد، رێز له ئازادییه
سه‌ره‌كییه‌كان بگرێت و چاره‌سه‌ری خێراش بۆ ئه‌و پرسانه بدۆزێته‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا،
روونشیكرده‌وه، ئه‌و دادگاییانه‌ی به مه‌به‌ست و ئامانجی سیاسی، به‌ڕێوه‌ده‌چن،
فره‌یی سیاسی ده‌خنكێنن و گفتوگۆی سیاسی ئازادانه سنووردار ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، یه‌كێتی ئه‌وروپا
دووجار داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كردوه ده‌میرتاش ئازاد بكه‌ن، كه به‌تۆمه‌تی
په‌یوه‌ندییكردن به رێكخراوی تیرۆرستیی زیندانیی كراوه.
سه‌رچاوه/ZAMAN توركیایی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP