هونه‌رمه‌ند حه‌مكۆ به‌ یه‌ك ساڵ زیندانیی سزادرا

کلتور
13:35 - 2022-09-19


لەسەر كه‌یسی دەستدرێژیکردنە سەر کچێک، دادگای تاوانه‌كانی هەولێر، سزای ساڵێك زیندانیی به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند حه‌مكۆدا سه‌پاند. 

له‌ کۆتاییه‌كانی ساڵی 2019، کچێک به‌ تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی سکاڵای دژ به‌ حه‌مكۆ تۆمارکردو ئەوکات لەسەر ئەو کەیسە سێ مانگ دەستبەسەرکراو دواتر بە کەفالەت ئازادکرا.  

هونه‌رمه‌ند حه‌مكۆ، ساڵی ١٩٧٠له‌ شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه‌، دوای راپه‌ڕینی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ به‌هاری ساڵی ١٩٩١ وه‌ك هونه‌رمه‌ندی كۆمیدیای شانۆ ده‌ركه‌وت و ناسراو بەشداری چەندین فیلم و درامای کردووە ، سێ جاران هاوسه‌رگیری كردوه‌، هاوسەری دووەمی خانمێکی بەرازیلی بوو بە ناوی “رۆبێرتا رۆچ”.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP