ئه‌نتۆنیۆ گۆنێرێس، سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی جیهان له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه‌و داوا له سه‌ركرده‌كانی جیهان ده‌كات بۆ یه‌كه‌مجار دوای سێ ساڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئاووهه‌واو خراپتربوونی هه‌ژاری و نایه‌كسانی و ناكۆكیی نێوان زلهێزه‌كان، به‌تایبه‌تی دوای له‌شكركێشی ڕووسیا له ئۆكرانیا كۆببنه‌وه.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس له وتارێكدا به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان ڕایگه‌یاند، ئه‌و ئه‌ركه‌ی ئێستا له‌سه‌ریانه ته‌نها ڕزگاركردنی هه‌ساره‌ی زه‌وی نییه، به‌ڵكو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هێشتا به‌رده‌وامه.
سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به پاشه‌كشه‌ی وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو كردووه له ڕووی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی و مافه‌كانی ژنان.
بڕیاره له وتاری كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان كه ئه‌مڕۆ له نیویۆرك به‌ڕێوه‌ده‌چێ، گۆتێرێس باس له مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر جیهان و هه‌ساره‌ی زه‌وی بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP