هۆكاری ئاسته‌به‌رزه‌كه‌ی ئارسیناڵ چییه ؟
ئاكۆ بیبانی
ئارسیناڵی ئینگلیزی یه‌كێكه له یانه به‌هێز و زلهێزه‌كانی ئینگلته‌را و ئه‌وروپاو جیهان ، هه‌میشه ژماره‌یه‌كی قورس و كاریگه‌ره له نێو گۆڕه‌پانه‌كانی یاریگادا ، ئه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا جێگای سه‌رنجه ئاسته سه‌رنج راكێشه‌كه‌ی تۆپچییه‌كانه له پریمه‌رلیگ ، دوای حه‌وت هه‌فته ئێستا ئارسیناڵ به ته‌نها له‌سه‌ر عه‌رشی خولی پریمه‌رلیگ وه‌ستاوه‌و ڕكابه‌رێكی به‌هێزی ته‌واوی یانه‌كانی ئینگلته‌رایه ، ترسێنه‌ری یانه‌كانه ، زلهێزی خوله‌كه‌یه و هاوكێشه‌كانی خوله‌كانی به‌ته‌واوی گۆریوه،
له‌م راپۆرته‌دا باس له هۆكاره‌كانی ئاست به‌رزی تۆچییه‌كان ده‌كه‌ین و خاڵه به‌هێزه‌كانی گه‌نه‌رز ده‌خه‌ینه ڕوو .
یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیییه‌كانی ئاست به‌رزی و لێهاتووی ئارسیناڵ له‌م وه‌رزه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرێبه‌سته نمونه‌ییه‌كان كه له مێركاتۆدا ئه‌نجامی دا ، به تایبه‌ت گواستنه‌وه‌ی گابرێل خیسۆسی به‌رازیلی له ریزه‌كانی یانه‌ی مان سیتییه‌وه ، ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییه هێرشبه‌رێكی ترسناكی یانه‌كه‌یه و له 7 یاری رابردوو له پریمه‌رلیگ 4 گۆڵی تۆماركردوه و سێ گۆڵیشی دروست كردوه ، به‌ده‌ر له‌ویش ویلیا‌م سالبیای به‌رگریكاریش پشكێكی گه‌وره‌ی به‌ردده‌كه‌وێت له به‌هێزی و ئاست به‌رزی تیپه‌كه .
سود وه‌رگرتن له تۆپه جێگیره‌كان هۆكارێكی سه‌ره‌كی به‌هێزی تۆپهاوێژه‌كانه ، ئارسیناڵ سودێكی زۆری له‌تۆپه جێگریه‌كان وه‌ر گرتوه و له كۆی حه‌وت یاری رابردوو 5 گۆڵی له‌و رێگایه‌وه به‌ده‌ستهێناوه كه ئارتێتا له راهێنانه به‌كۆمه‌ڵه‌كان كاری زۆری له‌سه‌ركردوه .
ئارامی ژووری جل گۆڕینی یاریزانانی یانه‌ی ئارسیناڵ له‌م وه‌رزه‌دا ناوازه‌یه و هیچ كێشه و دووربه‌ره‌كیه‌ك له ماڵی ئارسیناڵ نابینرێت ، هه‌موو یاریزانانه‌كان به‌یه‌ك ده‌ست له پََیناو ناوی یانه‌كه خۆیان ماندووده‌كه‌ن ، له‌م وه‌رزه‌دا ژووری جل گۆرێنی یانه‌كه‌ی ئارتێتای راهێنه‌ر به‌راورد به ساڵی پێشوو ته‌واو هێمن و له‌سه‌ر خۆیه به‌تایبه‌ت دوای رۆشتنی لاگازێت و ئۆبامیانگ و ئاشت بونه‌وه‌ی گرانیت شاكا له‌گه‌ڵ هانده‌ران .
میكێل ئارتێتای راهێنه‌ری یانه‌كه خالێكی به‌هێز و كاریگه‌ری ئاست به‌رزی یانه‌ی ئارسیناڵه ، له سێ 3 ساڵی رابردوو میكێل ئارتێتای راهێنه‌ر ئه‌زمونێكی گه‌وره‌ی له پریمه‌رلیگ وه‌رگرتوه‌و له یاریگاش جێبه‌جێی ده‌كات ، ئه‌مه‌ش وای كردوه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌كه تیپپێكی به‌هێز و نمونه‌یی دورست بكه‌ن ، به ڵام جارێ ڕوون نیه ئاخۆ یانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت له ئاسته‌كه‌ی تاكو كۆتایی وه‌رز یاخود پشو درێژی نامێنێت و وه‌ك یانه‌یه‌كی ئاسایی پریمه‌رلیگ ده‌رده‌كه‌وێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP