ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم رایگەیاند، حکومەت
ھانی خاوەنکارانی کوردستان دەدات، گەنجانی کوردستان لە پێشینەی وەرگرتنی دەستی کاری
کۆمپانیاکان بن و پابەندبن بە بڕیاری حکومەت سەبارەت بەوەی دەبێت لانیکەم ڕێژەی
٧٠%ی دەستی کاری خەڵکی ھەرێم بن.
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم سەبارەت بە بابەتی ڕێکخستنی
دەستی کار و ڕەخساندنی دەرفەتەکانی کار لە کەرتی تایبەت کۆبوهوە، له راگهیهندراوێكشدا
كه ئهمڕۆ 20-9-2022 بڵاوكراوهتهوه هاتووه، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا
بڕیاردراوه كه، دەبێت میکانیزمی پێویست بۆ ڕاھێنان و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجانی
کوردستان ھەبێت ، بڕیاریشی دا دووبارە پێداچوونەوە بە بابەتی دەستی کار بکرێت.
بەپێی راگەیەنراوهکه، کۆبونەوەکە جەختی لەوە
کردووهتهوه، حکومەت ھەموو ئاسانکارییەک و ھەماھەنگییەک دەکات بۆ یارمەتیدانی گەنجانی
کوردستان بۆ دۆزینەوەی ھەلی کار بەتایبەتی لە کەرتی تایبەت.
ھەروەھا داوا له پەرلەمانی کوردستان كرا، پەلە
بکات لە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای نوێی کار، کە ستراتیژێکی نوێی داڕشتوە بۆ پەیوەندی
نێوان کرێکار و خاوەنکار، بڕیاریشیدا دووبارە پێداچوونەوە بە بابەتی دەستی کار بکرێت
و ئامادە بکرێت بۆ بڕیار لە سەردانی لە کۆبوونەوەکانی داھاتووی ئەنجومەنی وەزیران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP