ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی به خه‌رجكردنی زیاتر
له 44 ملیار دینار
به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی هه‌ردو پڕۆژه‌ی هێڵی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بای 132 كه‌یڤی، كه‌هاوكارده‌بێت
له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی تونای گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌ی راپه‌ڕین و قه‌زای سه‌یدسادق.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای سلێمانی ئاماژه بۆئه‌وه‌كراوه،
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به نوسراوی ژماره 903 (نۆسه‌د و سێ)
له 21/1/2021 ره‌زامه‌ندیی نیشانداوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی (44.534.377.549) چل چوار ملیار
و پێنج سه‌د و سی و
چوار ملیۆن و سێ سه‌د حه‌فتاو حه‌وت هه‌زار دینار،
له داهاتی گشتی كاره‌با بۆ دوو پرۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با له سنوری پارێزگای سلێمانی.
ئه‌وه‌ش هاتوه، پرۆژه‌كان
بریتین
له هێڵی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بای ته‌وژم به‌رزی (KVA DC 132) تانجه‌رۆ-
سه‌یدسادق به‌درێژایی (55) كیلۆمه‌تر
كه سودێكی زۆری بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با بۆ ناوچه‌كانی سه‌یدسادق،
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو پێنجوێن
ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو،
پڕۆژه‌ی دووه‌م بریتییه
له هێڵی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بای (KVA D 132) بازیان
- رانیه كه درێژییه‌كه‌ی (105) كیلۆمه‌تره
و سودێكی زۆری ده‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تونای گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با بۆ ناوچه‌ی پشده‌ر و بیتوێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP