دوانێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له به‌رده‌م ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له شاری كه‌ركوك، گه‌نجێك له نێو ئۆتۆمبێلێكه‌ی خۆی كه (ته‌كسی) درایه به‌ر گولله‌و كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی وتی، ئه‌و کەسە ناوی (ک. ق. م)ـ و تەمەنی 37 ساڵە، کاتێک ویستویەتی بچێتە ناو نەخۆشخانەکە، لەلایەن دوو کەسەوە بە دەمانچە تەقەی لێ کراوە کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بوونە."
باسی له‌وه‌شكرد، فیشەکەکان بەر سەر و ملی کەوتوون و ڕاستەوخۆ گیانی لە دەستداوە، بکوژەکانیش ڕایان کردووە.
هێزە ئەمنیەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و گەران بەدوای بکوژەکان دەستی پێ کردووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP