ئیسرائیل بەڕەسمی باڵیۆزخانەی خۆی لە ئیمارات كردەوە

جیهان
07:35 - 2021-01-26

حكومەتی ئیسڕائیل بەڕەسمیی كردنەوەی باڵیۆزخانەی خۆی لە ئیماڕات راگەیاند
 وەزارەتی درەوەی ئیسڕائیل، لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە: دوای ئەوەی هەڵسوڕێنەری كاروباری ئەو وڵاتە گەیشتە ئیماڕات، باڵیۆزخانەی ئیسڕائیل لە شاری ئەبو زەبی، كرایەوە. 

پێشتریش، ئەنجومەنی وەزیرانی ئیماڕات بڕیاریدابوو بە كردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە شاری تەل ئەبیب.

لە١٥ ی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٠ دا و بەنێوەندگیری ئیدارەی پێشووی دۆناڵد ترەمپ، حكومەتی ئیسڕائیل و ئیماڕات رێككەوتننامەی ئاشتیان لە كۆشكی سپی، ئیمزاكردبوو.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP