عیراق له‌دوای ئه‌فغانستان و لوبنان له‌پله‌ی سێیه‌مدایه كه هاوڵاتیانی زۆرترین هه‌ستی نه‌رێنیان هه‌یه
دامه‌زراوه‌ی "گالوپ"ی ئه‌مریكی بۆ توێژینه‌وه له راپرسییه‌كی سه‌باره‌ت به هه‌ستی ئه‌رێنی هاوڵاتیان ئه‌نجامداوه و نزیكه‌ی 127 هه‌زار كه‌سی ته‌مه‌ن 15 ساڵ و سه‌روتر له 122 وڵاتی به‌شداریان تێداكردوه.
به‌پێی راپرسیه‌كه، ئه‌فغانستان له پێشه‌نگی لیستی ئه‌و وڵاتانه داناوه كه "كه‌مترین هه‌ستی ئه‌رێنی"یان هه‌یه، له دوای ئه‌ویش لوبنان، پاشان عێراق و توركیا‌و میسر‌و نیپاڵ‌و تونس‌و ئوردن و به‌نگلادیش و جه‌زائیر و ئۆكرانیا دێن.
به‌پێی راپرسییه‌كه ساڵی 2021 ئه‌و ساڵه بوه كه زۆرترین هه‌ستی نه‌رێنی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌بوه به‌راورد به ساڵانی دیكه، به‌و پێیه‌ی رێژه‌ی فشار و ناخۆشی و توڕه‌یی و دڵه‌ڕاوكێ و ئازار كه رۆژانه مرۆڤ هه‌ستی پێده‌كات زیادیكردوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP