خانمی یەكەمی ئەمریكا بە پێدانی پسكیت و شكولاتە سوپاسگوزاری بۆ ئەو هێزە ئەمنییانە دەربڕی كە لە رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی هاوسەرەكەی پارێزگارییان لە خۆی و خێزانەكەی كرد.
د.جیل بایدن هاوسەری جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا پسكیت و شكولاتەی پێشكەشی ئەو هێزە ئەمنییانە كرد كە لە دەرەوەی كۆشكی سپی پارێزگاری لە خۆی و هاوسەرەكەی دەكەن.
خانمی یەكەمی ئەمریكا بە هێزە ئەمنییەكانی رایگەیاند: ئەمڕۆ هاتووم تا پێتان بڵێم سوپاسی هەمووتان دەكەم بۆ پارێزگاریكردن لە سەلامەتی خۆم و خێزانەكەم.
وتیشی: لەبەرامبەر ئەو كارەتان كۆشكی سپی هەندێك پسكیت و شكولاتەی بۆ دروست كردوون.
بەهۆی ئەگەری دروستبوونی كاری گێرەشێوێنی لە رۆژی دەستبەكاربوونی جۆ بایدن وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا، هێزێكی ئەمنی زۆر لە واشنتۆنی پایتەختی ئەو وڵاتە بڵاوەیان پێكرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP