داعش بەشێوەیەكی ترسناك پەلاماری ئەبوغرێب دەدات

عێراق
09:39 - 2021-01-26

شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش پەلاماری سوپای عێراقیان لە ناوچەی ئەبوغرێب داو بۆ ماوەی چەند سەعاتێك شەڕو روبەڕووبونەوەی راستەوخۆ رویداوە.

عەمید یەحیا زوبێدی وتەبێژ بەناوی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند: بەهاوكاری دەزگای دژەتیرۆرو فڕۆكەكانی سوپا، توانرا بەرپەرچی پەلامارەكەی داعش لەناوچەی ئەبوغرێب بدەینەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنیش رایگەیاند: شەش گروپی داعش پەلاماری بارەگای لیوای 24ی سوپای عێراقیان داو هەروەها نوسینگەی گومركی ناوچەكەیان سوتاندووە لەگەڵ دەستبەسەراگرتنی كۆمەڵگای كۆگاكان.

وتیشی: دوای شەڕێكی سەخت هێزە ئەمنییەكانی عێراق توانییان بەرپەرچی پەلامارەكەی داعش بدەنەوەو ناچار بە پاشەكشەیان بكەن.
بە وتەی سەرچاوە ئەمنییەكە: لەو پەلامارەدا 10 چەكداری داعش و 10 سەربازی سوپا كوژراون كە لە نێویاندا دوو ئەفسەر هەن. 



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP