ئەرشیفەكەی تەلەفزیۆنی كەركوك گەیشتە بەغداد

کوردستان
11:44 - 2021-01-26

هاشم جەباری، بێژەری پێشووی تەلەفزیۆنی كەركوك لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، گلەیینامەیەكی ئاراستەی لێپرسراوانی حكومەتی هەرێم كردووە و دەڵێت: ئەرشیفە دەوڵەمەندەكەی تەلەفزیۆنی كەركوك ئێوە خۆش و گەیشتە بەغدا.

باسی لەوەشكردووە: ماوەی چەند ساڵێكە داوامان كردووە چارەسەری ئەو ئەرشیفە بكەن و رەوانەی سلێمانی یاخود هەولێری بكەن تا لە ناوچوون رزگار بكرێن.

هاشم جەباری، دەشڵێت: چیتر چاومان بەو سامانە بەهادارەی كورد ناكەوێتەوە و گوناهەكەشی لە ئەستۆی ئێوەدایە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP