زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی هەرێم دەستی كردوە بەئامادەكاری رەشنوسی پڕۆژ یاسای بودجەی ٢٠٢١ی هەرێم، بۆ ئەو مەبەستەش لە رێگەی لیژنەیەكەوە لەگەڵ هەموو وەزارەتەكان كۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی داهاتو خەرجی وەزارەتەكان بخرێتە پڕۆژە یاساكەوە.
راشیگەیاند، دوو ئەگەر لە سەر دانانی رەشنوسی پڕۆژەی بودجە هەیە، یەكێكیان هەرێم لەگەڵ حكومەتی ناوەند رێكبكەوێت و پشكی هەرێمی لە پڕۆژە بودجەی گشتی عێراق پارێزراو بێت، ئەگەری دووەم ئەوەیە حكومەتی هەرێم پشت بە سەرچاوەكانی داهاتی خۆی ببەستێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، نەبوونی یاسای بودجە، یەكێكە لە خاڵە لاوازەكانی حكومەت و پێویستە ساڵانە یاسای بودجە پەسەند بكرێت و داهات و خەرجییەكان و كورتهێنانی تێدابێت.
وتیشی: چاوەڕوان دەكرێت ناوەڕاستی مانگی شوباتی ٢٠٢١ پڕۆژە یاساكە رەوانەی پەرلەمانی كوردستان بكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP