بافڵ جەلال تاڵەبانی : هەڤاڵ مەلا رەحیم نموونەی بەرزی قوربانیدان و گیانفیدایی بوو

کوردستان
20:47 - 2022-09-26

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكار و هاوخەبات و هەڤاڵانی تێكۆشەری دێرین (مەلا رەحیم مەلا رەشید سەرقەڵا) ده‌كات.
ده‌قى پرسه‌نامه‌كه‌ : 

بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرز، هاوخەبات و هەڤاڵانی تێكۆشەری دێرین (مەلا رەحیم مەلا رەشید سەرقەڵا)


‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین (مەلا رەحیم مەلا رەشید سەرقەڵا)، پارتیزان و سكرتێری پێشووی سەرۆك مام جەلال بۆ كاروباری پارتیزانەكانی گەرمیانمان پێگەیشت.

‎هەڤاڵ مەلا رەحیم یەكێك بوو لە تێكۆشەرە قارەمانەكانی رێگای خەبات و كوردایەتی، نموونەی بەرزی قوربانیدان و گیانفیدایی بوو لەپێناو خاكی كوردستان و هەمیشە لەبەرەی گەلەكەیدا بوو. ئەوكاتەش كە قایمقامی كفری بوو، چەندین ساڵ دڵسۆزانە و لێبڕاوانە خزمەتی كرد.

‎لەدەستدانی جوامێرێكی وەك مەلا رەحیم لەدڵەوە نیگەرانی كردین و پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەی، هاوڕێ و هەڤاڵانی دەكەین.

‎لەخوای گەورە داواكارین رۆحی كۆچكردوو شاد بكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.


‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
‎٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP