چوار دز لە كەركوك دەستگیركران

کوردستان
12:16 - 2021-01-26

 

پۆلیسی كەركوك دوای چاودێری و راوەدونانیان، دوو تۆمەتبار دەستگیر دەكات كە چەندین تاوانی دزیكردنیان لەنێو گەڕەكی شۆرجە ئەنجامداوە.

وزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردوەتەوە، مەفرەزەكانی پۆلیس لە هۆبەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی، لەراوەدونانێكدا دوو چەكداریان لەگەڕەكی شۆرجەی شاری كەركوك دەستگیركردووە، دوای ئەوەی ئامادەی خۆ بەدەستەوەدان نەبوونە.

لەراگەیاندراوەكەدا هاتووە، لەكاتی دەستگیركردنیاندا، بڕێك مادەی هۆشبەر و دەمانچەیەك و ژمارەیەك مۆبایل بەچەكدارەكان گیراوە، دانشیانناوە بە دزینی 15 ماتۆرسكیل و 7 ئامێری مۆبایل و چەندین دوكاندا، دەستگیراوە بەسەرچەكدارەكاندا.

لەكەڕەكی رەحیماواش، دوو كەس بەتۆمەتی هەڵكوتانە سەر ماڵێك و دزینی بڕێكی زۆر پارە دەستگیر دەكرێن.

دوای ئەوەی دوو رۆژ پێش ئێستا لەگەڕەكی رەحیماوای شاری كەركوك، چەند كەسێك هەڵدەكوتنە سەر ماڵێك و بڕی شانزە هەزار دۆلار ئەمریكی دەدزن، دوای تێپەڕبوونی تەنها دوو سەعات دزەكان دەستگیركراون، ئەمەش بەپێی راگەیاندراوێكی پۆلیسی كەركوك.

لەراگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسەی بەتۆمەتی دزێتێكە دەستگیركراون، لەرێگەی كامێرای چاودێریەوە ناسراونەتەوە و توانراوە لەكاتێكی پێوانەییدا دەستگیربكرێن، لەكاتی دەستگیركرردنشیاندا دەستگیراوە بەسەر پارەكەدا، لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەش دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP