له‌راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عیراق كه ئه‌مڕۆ 26-1-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه،ئاماژه
بۆ ئه‌وه‌كراوه كه، له24سه‌عاتی رابردوودا 804 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به كۆرۆنا
تۆماركراوه‌و هه‌زارو 625 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان
تێپه‌ڕاندووه‌و
چاكبوونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاندووه،
له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا
10 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه
گیانیان
له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق تائێستا، 615 هه‌زارو 380 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 584 هه‌زارو 752 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه، كه ده‌كاته رێژه‌ی له 95.0%، هه‌روه‌ها 13 هه‌زارو 10 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP