ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی كانوونی دووه‌م، به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق
36هه‌مین دانیشتنی خۆی ده‌ستپێكرد.
په‌رله‌مانتار ئاره‌زوو مه‌حموود، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند:
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
بۆ تاوتوێكردن
و ده‌نگدان و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م
بۆ ژماره‌یه‌ك
پرۆژه یاسا،
دانیشتنی ژماره 36ی به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق،
ده‌ستپێكرد.
ئاره‌زوو مه‌حموود روونیشی كرده‌وه، له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆدا، ده‌نگ به پرۆژه‌ی هه‌مواری دووه‌می یاسای ژماره 136ی ساڵی 1980 پله‌به‌ندی پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری و پرۆژه یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای ژماره 185ی ساڵی 1969ی سه‌ندیكای ژمێریاران و ووردبینیكه‌ران ده‌درێت، ئاماژه‌شیدا، دانیشتنی ئه‌مڕۆ چه‌ند بڕگه‌یه‌كی تر له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه: ته‌واوكاری بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی كرێكاران، ئاراسته‌كردنی پرسیاری زاره‌كی بۆ سه‌رۆكی ده‌زگای زیندانیانی سیاسی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP