شێخ باقی ئه‌مینداری
گشتی پارتی دیموكراتی كوردی سوریا رایگه‌یاند، توركیا تا كۆتایی هه‌وڵده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنی
پیلانه‌كه‌ی به گرتنی ناوچه‌كانی نێوان عه‌فرین تا شه‌نگال.
ئه‌مینداری گشتی
پارتی دیموكراتی كوردی سوریا بۆ ئاژانسی (هاوار) ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه كه،
توركیا داوای له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردوه، له‌و باره‌یه‌وه،
هاوكاری بكات، تا سنووری نێوده‌وڵتیی له عه‌فرینه‌وه بۆ شه‌نگال داگیربكات،
چونكه ئه‌گه‌ر عیراقش ئه‌و پیلانه جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌نكه‌ره ئه‌نجامی ده‌دات،
ئه‌ویش به ئامانجی گه‌مارۆدانی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا.
باسی له‌وه‌شكردوه،
ئه‌نكه‌ره بۆ ناچاركردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر بۆ چوونه ژێرباری پیلانه‌كانی
مۆسكۆ و دیمه‌شق و ئه‌نكه‌ره، واته سه‌پاندنی مه‌رجه‌كانی ئه‌نجامی گفتوگۆكانی
ئه‌ستانا به‌سه‌ریدا، پیلانه‌كانی داده‌ڕێژێت.
ئه‌م ئامانجه‌ش
قۆناغێكی قووڵ و درێژخایه‌نه له‌گه‌ڵ خۆبه‌هێزكردن له شه‌نگال و دواتر گه‌یشتن
به سنووری په‌یماننامه‌ی میللی له ئاینده‌دا.
روونشیكرده‌وه،
روسیا هه‌وڵ ده‌دات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر كۆتایی پێبینێت، هاوكات دیمه‌شقش
هه‌وڵده‌دات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر بخاته‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه، هه‌مو ئه‌و
هه‌وڵانه‌ش به چاودێریی مۆسكۆ ئه‌نجام ده‌درێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP