وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند،
له‌دوێنێوه
67 (شه‌ست و حه‌وت) توشبوی نوێی كۆرۆنا
له‌پارێزگاكانی هه‌رێم تۆماركراون،
هه‌روه‌ها 983 (نۆسه‌د و هه‌شتا
و سێ) توشبو چاكبونه‌ته‌وه و دو توشبوش گیانیان
له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردودا 3433 (سی و چوار هه‌زار و سی و سێ) پشكنین له‌شاره‌كانی هه‌رێم ئه‌نجام دراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 67 (شه‌ست و حه‌وت) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون.
ئه‌وه‌ش هاتوه، له‌و ماوه‌یه‌دا 983 (نۆسه‌د و هه‌شتا و سێ) توشبو چاكبونه‌ته‌وه و دو توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه كه توشبویه‌كیان له‌سلێمانی و ئه‌وی دیكه‌ش له‌هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP