توركیا ژماره‌یه‌ك راوێژكاری سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی عیراق ده‌كات

عێراق
16:34 - 2021-01-26

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، 25راوێژكاری سه‌ربازیی له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی ناتۆدا ره‌وانه‌ی عێراق كرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر نوسیویه‌تی، "راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی ناتۆدا له‌ پێناو پاڵپشتیكردنی سوپای عێراق، ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ كران، له‌و 25 راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌ یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره‌ به‌ پله‌ی عه‌مید".
ئه‌و هاوكارییه‌ سه‌ربازیانه‌ی ئه‌نكه‌ره‌ بۆ عیراق، له‌ كاتێكدایه‌ 18كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا سه‌ردانی به‌غداو هه‌ولێری كرد.
له‌و سه‌ردانه‌یه‌دا خلوسی ئاكار رایگه‌یاندبو، "به‌ دانانی میكانیزمی گونجاو ره‌نگه‌ له‌ قۆناغی داهاتودا هاریكارییه‌كانی توركیاو عێراق فراوانتر ببن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP