ئه‌مڕۆ 26-1-2021، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سڤێن كڕاوسپێ، كونسوڵی گشتیی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا
له‌هه‌ولێرو كۆلۆنێل هۆڵگه‌ر كونكل، به‌رپرسی نوێی راوێژكارانی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته
له‌هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا
ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد كه به‌گوڕو تینی زیاتره‌وه
له‌پڕۆسه‌ی چاكسازیی به‌رده‌وامه، ئاماژه‌شی بۆئه‌وه كرد، ئه‌ڵمانیا له‌پڕۆسه‌ی
مه‌شق و راهێنانی پێشمه‌رگه‌و پڕۆسه‌ی راوێژكاریی له بواری چاكسازیی به‌رده‌وام
ده‌بێت.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی
راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیای كرد، كه له‌خۆبردووانه‌و ماندوونه‌ناسانه له
هه‌وڵی به‌ره‌و پێشبردنی توانا سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌دان و له‌مڕوه‌شه‌وه
كاریگه‌ری گرنگ و به‌رچاویان گێڕاوه. بۆ ئه‌وه‌ش رایگه‌یاند: شانازی به‌دۆستایه‌تی
و كاركردن له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌كه‌ین و پێكه‌وه مێژووێكی درێژمان هه‌یه له راوه‌دوونان
و شكست پێهێنانی تیرۆر و تیرۆرستانی داعش.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌یه‌وه‌یه‌دا، كونسوڵی گشتیی
ئه‌ڵمانیا، به‌رپرسی نوێی راوێژكارانی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له‌هه‌رێم به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه
ناساند، وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌خێرهاتنی كۆلۆنێل هۆڵگه‌ر كرد و پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بۆ دووپاتكرده‌وه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌و ئه‌ركه تازه‌ی
بۆ خواست.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP