پێگه‌ی "هۆڵیود
ریپۆرته‌ر"، ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، هیلاری كلینتۆن، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكاو چێڵسی كچی، كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی زنجیره درامایه‌كی ته‌له‌فزیۆنی
له‌باره‌ی به‌رخۆدانی ژنه شه‌ڕڤانانی كورد له كۆبانێ دژبه تیرۆرستانی داعش.
به‌پێی هه‌واڵێكی
پێگه‌كه، زنجیره دراماكه له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای "هیدن لایت"ه‌وه به‌رهه‌م
ده‌هێنن كه هیلاری كلینتۆن و چێڵسی كچی خاوه‌ندارێتی ئه‌و كۆمپانیایه ده‌كه‌ن.
زنجیره دراماكه
پشت به كتێبه‌كه‌ی "گیال زیمك لێمۆن" ده‌به‌ستێت به‌ناونیشانی
"كچانی كۆبانێ: چیرۆكی یاخیبون و ئازایه‌تی و دادپه‌روه‌ریی."
كتێبه‌كه كه بڕیاره
رۆژی 16ی شوبات له‌لایه‌ن ده‌زگای "په‌نگوین پرێس"ه‌وه بڵاوبكرێته‌وه،
له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌دان سه‌عات چاوپێكه‌وتن و راپۆرتی مه‌یدانی سه‌باره‌ت به یه‌كینه‌كانی
پاراستنی ژنان(یه‌په‌ژه) له رۆژئاوای كوردستان، نوسراوه.
هیلاری كلینتۆن
وتویه‌تی: كچانی كۆبانێ، گێڕانه‌وه‌یه‌كی نائاساییه له‌باره‌ی ژنانێكی ئازا‌و كۆڵنه‌ده‌ر
له‌به‌رخۆداندا له‌پێناو دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی. هایدن لایت-مان بۆ به‌رزڕاگرتنی
ئه‌و پاڵه‌وانانه دامه‌زراند كه ناسراون یاخود نا، ئه‌وانه‌ی كه زۆرجار ئازایه‌تیان
نادیده ده‌گیرێت، هیچ شتێك له‌وه زیاتر خۆشحاڵمان ناكات كه ده‌توانین ئه‌م چیرۆكه
ئیلهامبه‌خشه پێشكه‌ش به بینه‌ران له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان بكه‌ین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP