هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ساڵیادی ئازادكردنی كۆبانێ‌ پیرۆز ده‌كات

کوردستان
17:32 - 2021-01-26

له‌ ساڵیادی ئازادكردنی كۆبانێ وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، كورد وه‌ك هاوكارێكی جێگای متمانه‌یانه‌.
وه‌ین مه‌راتۆ، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له‌ په‌یامێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ ڕۆژی ئازادكردنی كۆبانێ یه‌ ، شه‌ڕڤانانی كورد به‌ پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی (كۆبانێ)یان ئازاد كرد.
مه‌راتۆ له‌درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی، شه‌ڕڤانی كورد شكستی داعشیان پیشانی جیهان داو ئامانجی ستراتیژیی داعشیان ره‌تكرده‌وه‌، وه‌ك هاوپه‌یمانیيه‌كه‌ ئه‌ویاده‌ له‌كورد پیرۆز ده‌كه‌ن كه‌ كه‌ له‌ رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا بوونه‌ هاوكارێكی لێهاتو و جێگه‌ی متمانه‌.
له‌ 26-1-2015 شه‌ڕڤانان به‌ پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی جه‌ژنی سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعش ڕگه‌یاندو سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ش له‌ جیهاندا ده‌نگی دایه‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP