جێگری به‌رپرسی
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، پێشوازی له كونسوڵی گشتی چین له هه‌رێمی
كوردستان كرد
له‌دیاری جێگری
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و، كونسوڵی گشتی چین له‌هه‌رێمی
كوردستان، باس له‌په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی كورد و چین كرا، جه‌ختیش
له په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردو
گه‌ل كرایه‌وه.
ئه‌م هه‌ماهه‌نگی
كاركردنه، له‌میانه‌ی ئه‌و پێشوازیه‌دا
هات، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26-1-2021، دابان شه‌ده‌ڵه جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، له نیروچی كونسوڵی گشتیی چین له‌هه‌رێمی كوردستان
كردی.
له دیدارێكدا
باس له په‌یوه‌ندییه قووڵ و مێژووییه‌كانی هه‌ردو گه‌لی چین و كورد كرا، كه سه‌رده‌مه‌كه‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێگای ئاوریشمی، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌قامگیریی ئابووری هه‌رێم
و عێراق، بۆ هاندانی كۆمپانیاكانی وڵاتی چین و به‌شداری كردنیان له پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان
له هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌كانیان كرایه‌وه.
له‌میانه‌ی دیداره‌كه‌دا
جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ڕایگه‌یاند: گه‌لی كورد و
عیراق به‌گشتی به‌چاوێكی دۆستانه و برایانه، سه‌یری گه‌لی چین و وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ن،
بوونی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌و وڵاته‌شی له كوردستان و عیراق به كاریگه‌ر زانی، بۆ
به‌ره‌و پێشبردنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، سوپاس و پێزانینی خۆشی راگه‌یاند كه وڵاتی چین
یه‌كه‌م وڵات بوو هاوكاری ته‌ندروستی پێشه‌كه‌شی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی
ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP