كه‌مال كلیتچدار ئۆغڵو، سه‌رۆكی حزبی گه‌لی كۆماری له توركیا، جه‌ختیكرده‌وه، كه به‌رهه‌ڵستییه‌كانی دژی سیاسه‌ته‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، له پێناو به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی نیه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26-1-2021 له كۆبونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا، كلیتچدار ئۆغڵو، وتی، ئێمه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی كۆشك و ته‌لار ناجه‌نگين، به‌ڵكو له‌پێناو وڵاته‌كه‌مان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، تێده‌كۆشين.
داواشی له ئه‌ندامانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان كرد، متمانه له ئه‌ردۆغان بسه‌ننه‌وه‌و وتی،(ئه‌ردۆغان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ریباخۆران له ده‌ره‌وه كار ده‌كات).
هه‌روه‌ك، ئیدانه‌ی ئه‌و شاڵاوه دڕندانه‌یه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی كرد بۆسه‌ر حزبه‌كه‌ی و ته‌ئكیدشیكرده‌وه، ئاك پارتی به‌درێژیی 19 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كه‌ی به ئامانج گرتوه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ دۆخی خراپی ژیان و بژێوی خه‌ڵك كرد كه ژه‌مه خۆراك له زبڵدانه‌كان خڕده‌كه‌نه‌وه.
ئاشكراشیكرد، ئاك پارتی به درێژاییی مێژووی ده‌سه‌ڵاتیان، یاساگه‌لی زۆریان په‌سه‌ندكردوه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و لایه‌نگرانیان و باسی ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌شی كرد كه پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له (كه‌مكردنه‌وه‌كان ـ مناقصات) تێوه‌ی گلاوه.
راشیگه‌یاند، كه به‌رگریی له هه‌ژاران ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵات له فیرعه‌ونه‌كانش وه‌رده‌گرنه‌وه.
سه‌رچاوه/ تركيا الان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP