به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له دوورگه‌ی لێسبۆسی یۆنان نوقمبوو، كه لانیكه‌م 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سانی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوون.
پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی یۆنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، ته‌رمی 15 كه‌س له نزیك دوورگه‌ی ته‌نیشت كه‌ناراوه‌كانی توركیا دۆزراونه‌ته‌وه و20 كه‌س بێسه‌روشوێنن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌له‌مێك به‌هۆی به‌هێزه‌ی باوه نقومبوو كه نزیكه‌ی چل كه‌سی تێدابوو.
ده‌سه‌ڵاتداران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه پێنج كه‌س رزگاركراون و تیمه‌كان به‌رده‌وامن له‌گه‌ران بۆ یارمه‌تیدانی سێ كه‌سی دیكه.
به‌درێژایی كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی لێسبۆس گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كۆچبه‌رانه‌دا ئه‌نجامدرا كه ڕه‌نگه گه‌یشتبێتنه كه‌ناراوه‌كان و سێ كۆچبه‌ریش له ناوچه‌یه‌كی دووردا گیریان خواردووه.
چه‌ند كاتژمێرێك پێشتریش ده‌سه‌ڵاتداران ڕایانگه‌یاند به‌له‌مێك دیكه كه ٩٥ كه‌سی تێدابووه، له نزیك دوورگه‌ی سیتێرا نوقم بووه.
تاوه‌كوئێستاش هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی قوربانییه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP