ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە

عێراق
08:10 - 2021-01-27

بڕیارە دوا نیوەڕۆی ئەمرۆ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و بە پێی بەرنامەی كار، دەنگ لەسەر ژمارەیەك پرۆژەی یاسا دەدات، كە دیارترینیان دەنگدانە لەسەر پرۆژە یاسای رفێندراوانی ئێزدی.
 لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتی مستەفا غالب، پارێزگاری بانكی ناوەندی دەكات و لەسەر كەمكردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت،  كە لەماوەی رابردوودا بانكی ناوەندی، بەهای دیناری بەرامبەر دۆلار كەمكردەوەو ئەو بڕیارەش كاردانەوەی لێكەوتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP